Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌ تەواوی كوردستانیانى ئازیز و بنەماڵەى سەربەرزی شه‌هیدان و ئەنفالکراوان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قارەمانەکانی كوردستان و هێزە ئەمنییەکان پیرۆز ده‌كه‌ین.

بە ئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان، ساڵی ڕابردوو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کار و بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان، هەنگاوی بێ وێنەی ناو، و ئومێدێکی نوێی بۆ خەڵکی کوردستانی خوڵقاندووە.
پێداگری لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەرکی هەموو لایەکە، و پێویستە بەرژەوەندی گشتی هەرێم بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندیەکی دیکە و تا لەم پێناوەدا بەیەکەوە بتوانین گشت کێشەکان چارەسەر بکەین.

هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە هاونیشتمانیانى خۆشەویست دەکەین، لە کاتی گەشت و سەیران دا، بۆ دووربوون لە هەر جۆرە کارەساتێک، هێور و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و لە هەمووشى گرنگتر پاکوخاوێنی ژینگە جوانەکەی کوردستان بپارێزن.

دووبارە جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت

د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان