Skip to the content

ئەم دوو ڕۆژە حاجی ئۆمەران فێنکترین شوێن و گەرمیان گەرمترین شوێن دەبێت

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی کردووە و دەڵێت "بە گشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".

ڕۆژی چواشەممە، ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٣، کەشوهەوا بەمجۆرە دەبێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرز دەبێتەوە. خێراییی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٣، کەشوهەوا بەم جۆرە دەبێت؛ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و هەندێک کات خێراییی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو ٢٥ کیلۆمەتر، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینینیش لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری