Skip to the content

دوو ڕێگای ستراتیژیی نۆژەن دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی سماقووڵی و “بەمزووانەش رێگای دۆڵی بالیسان دەستپێدەکات”.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دۆڵی سماقووڵی تەرخانکراوە و لە قۆناخی یەکەم، ڕێگاکە بەدرێژایی ١٠ کیلۆمەتر قیرتاو دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، کە ڕێگای دۆڵی بالیسان نۆژەندەکرێتەوە، ئەم ڕێگا ستراتیژییە بەدرێژایی ٢٧ کیلۆمەتر قیرتاو دەکرێت و ٧ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری