سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنى باتیفا دا
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی ٥ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دینار دا، بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
گوژمەکە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری