لە زاخۆ وێستگەیەکی ٤٠٠ کەیڤیی کارەبا دانرا
وێستگەیەکی ٤٠٠ کەیڤی و هێڵێکی ٤٠٠ کەیڤی بە درێژایی ١٧ کیلۆمەتر بۆ گرێدانی کارەبای تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بە توانای هەزار مێگاوات و تێچوونی ١٠ ملیۆن دۆلار لە زاخۆ جێبەجێ کرا.
یەکەمجارە وێستگەی بەم قەبارە گەورەیە و پێشکەوتوو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
فەرەیدون محەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا و فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، بۆ ئامادەکاریی کردنەوەی وێستگەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سەردانی پڕۆژەکەیان کرد.