Skip to the content

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا؛ دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆواتی کارەبا ڕاست نییە

وەزارەتی کارەبا دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا "لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار" ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتییان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و سیتییە ئاساییەکانیشەوە، هەمان نرخی جارانە.

وەزارەتی کارەبا، ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری بەرزکردنەوەی هەر کیلۆواتێکی کارەبا بۆ ١٥٦ دینار، تەنیا بۆ سیتییە گرانبەهەکانە کە بە سیستەمی پریپەید کارەبایان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە.

سیستەمی پریپەید، تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، کە بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە نزیکەی (٧٤٠٠) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سووتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (٤٢٠٠) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتییان هەنگاو دەنێین.

پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە چەند شوینێکی هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێکراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری