بە تەواوبوونی 13 به‌نداوی دیكە 269 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی سه‌رزه‌وی له هه‌رێم زیاد ده‌بێت
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی و تا ئێستاش، كاری وردی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بایه‌خێكی زۆری به دروستكردنی به‌نداو و پۆند داوه و هەر لەم كابینەیەدا جگە لە تەواوكردنی ٤ بەنداو، ١٣ به‌نداوی دیكە بە گوژمەی زیاتر لە ٥٥٣ ملیار دینار كاركردن تیایاندا بەردەوامە.
عەبدولرەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو لە هەرێمی کوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، "لە هەرێمی کوردستان ٢١ بەنداو هەن، هەریەک لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێن"، بەرێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ڕوونیشی كردەوە پلانیان داناوە بۆ ئەو بەنداوانەی ئێستە دروست دەکرێن بۆ ئەوەی وێستگەی کارۆئاوی تێياندا دابنرێت، لەوانە بەنداوی باوەنوور و مەنداوە؛ هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "وێستگەی کارۆئاوی بۆ هەموو بەنداوە گەورەکان دادەنرێت".
بهنداوە تهواوبووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ١٨ به‌نداو ته‌واو كراون، كه توانای گلدانه‌وه‌ی 80.756 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان له‌خۆ گرتووه. له‌و ١٨ بهنداوەی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون، ٥ به‌نداو له پارێزگای هه‌ولێر بوونە و ئەوانیش بەنداوەكانی (جەلی، دێگەڵە، حەمامۆك، كۆدەڵە و چەمرگە)، له پارێزگای سلێمانی ٤ به‌نداو (شێوەسوور، هەشەزین، چەمی سمۆر و دێوانە)، له پارێزگای دهۆك ٢ به‌نداو (بێدۆهی و خەنەس) و له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانیش ٧ به‌نداو (باوەشاسوار، حەسەن كەنووش، هەڕاوە، قادركەرەم، ئاوەسپی ، ویری قادركەرەم و توورەجار) ته‌واو كراون و ده‌ستیان به گلدانه‌وه‌ی ئاو كردووه. لە كۆی ئەو ١٨ بەنداوە، ١٤ بەنداویان بە گوژمه‌ی ١٠٨ ملیار و ٦٨ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٧٩٨ دینار بووە و ٤ بەنداویش گوژمەكەيان بە دۆلار دیاری كراوە و بە بڕی ٢١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٦٩٤ دۆلار تەواوكراون.
بەنداوە تەواوبووەكانی كابینەی نۆیەم
لەو ١٨ بەنداوەی حكومەتی هەرێم تەواوی كردوون، ٤ بەنداویان لە كابینەی نۆیەم بوون، ئەوانیش بەنداوی چەمرگە لە هەولێر، دێوانە لە سلێمانی، خەنەس لە دهۆك و توورەجار لە سنووری گەرمیان بووە، كە گوژمەكەیان، ٤٥ ملیار و ٥٥ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ٦٥٠ دینار بووە و توانای گلدانەوەی 29.1 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
ئه‌و به‌نداوانه‌ی كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه ته‌واو نه‌كرابوون، خۆیشی ده‌ستی داوه‌ته دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێكی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمدا، كه ژمارەیان ١٣ بەنداوە و زۆربه‌یان له دوایین قۆناغه‌كانی كاركردندان و به كۆتاییهاتنیان، ٢٦٩ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی سه‌رزه‌وی له هه‌رێم زیاد ده‌بێت.
عەبدولرەحمان خانی، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "لە هەوڵی ئەوەداین بۆ ئەمساڵ چوار بەنداویان تەواو بێت و بتوانرێت ئاویان تێدا گل بدرێتەوە".
له كۆی ئه‌و ١٣ به‌نداوه كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه، ٤ به‌نداو له پارێزگای هه‌ولێرن و ٣ دانەیان له سلێمانین و پشكی دهۆك ٢ به‌نداو و به‌نداوێك له سنووری گەرمیان و ٣ بەنداویش لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، كە كۆی گوژمەكەیان ٥٥٣ ملیار و ٩٢٤ ملیۆن و ٧٢٦ هەزار و ٩١٧ دینار بووە.
ئەو بهنداوانەی كاری دیزاینیان ته‌واو بووه
كابینه‌ی نۆیه‌م، بڕی ٢١ ملیار و ٧٤٣ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٩٦ دیناری بۆ دیزاین و نه‌خشه‌سازیی ٤١ به‌نداو و ٦٤٥ هەزار و ١٣٩ دۆلاریشی بۆ دیزاینی ٦ بەنداو خه‌رج كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان سوود له ئاوی سه‌رزه‌وی وه‌ربگرن و به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی، كه سامانێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌م بكرێته‌وه.
به‌نداو به یه‌كێك له دەستكهوته ئه‌ندازه‌ییه‌كانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، كه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاو یان به مه‌به‌ستی پاراستن و گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌كرێت. له سه‌ره‌تاوه به‌نداو و پۆند بۆ ئاودێریی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زێده‌بوونی پێویستیی مرۆڤ، بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی دیكه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به تایبه‌تی له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و پیشه‌سازی و گەشتیاری و هەروەك بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان ئاماژەی بۆ كرد "بەشێکی تر لە بەنداوە بچووکەکان بۆ ئاودێری، ئاوی شیرین و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە وشکەساڵی بەکار دەهێنرێن".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری