بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی ڕاپەرین دەکرێتەوە
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پرۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییان و بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری