فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان هاوکاری بهسهر زیانلێكهوتووانی كهمپی شاریا دابهش كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ کەمپینێکی ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگر کەوتنەوەکەی کەمپی شاریا ،رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٧/١، بە ئامادەبوونی بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگە و ماجد سهید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک، لە مەراسیمێکدا هاوکاریەکان بەسەر خێزانەکان دابەشکران.
لە وتەیهکدا سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سوپاس و بێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو ڕێکخراوە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتییانە دەربڕی کە بەشدار بوون لە کەمپینەکە و رۆڵی ڕێکخراوەکانیشی بەرز نرخاند لە دەستباریکردنی حکومەت بۆ دابینکردنی پێداویستی کەمپەکان و بەڕێوەبردنیان ، لەم سۆنگەیەشەوە ئامادەیی فەرمانگەی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاریکاریەک لەگەڵ رێکخراوەکان و کارئاسانی کردن بۆیان. هەر بۆیەش خەڵاتی رێزلێنانی بەو رێکخراوانە بەخشی کە بەشداربوون لە دابینکردنی هاوکارییەکان.
جێی ئاماژهیه هاوکارییەکان بریتی بوون لە جلوبەرگ و هەندێک پێداویستی رۆژانە و بڕی 600 دۆلار بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو.