فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاگاداری هەموو ڕێکخراوەکان دەکاتەوە کە وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١٢ دەست پێدەکات و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٣١ دەبێت.
هەواڵەکان

بڕیارێک لە بارەی باجی ڕێکخراوەکان دەرچوو
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیارێک کێشەی باجی ڕێکخراوەکانی چارەسەر کرد

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سێکتەری خانمان و منداڵان کۆبوویەوە

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆمەک و هاوکاری بەسەر (٩٥) خانەوادەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دابەش کرد
وەکو بەشی دووەمی کەمپینی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆمەک و هاوکاری بەسەر (٩٥) خانەوادەی زیانلێکەوتوو دابەش کرد.

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان، سیمینارێکی دەربارەی شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکی ساڵانەی ڕێکخراو بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی تازە دامەزراو لە پارێزگای دهۆک سازکرد.

کۆمەک و هاوکاریی بە سەر ١٧٤ خێزانی زیانلێکەوتووی شاری ههولێر دابەش کرا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٣١، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە مەراسیمێکدا هاوکاریی بەسەر ژمارەیەک خانەوادەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دابەش کرد