فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێک دەربارەی راپۆرتی دارایی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ڕۆژى پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤/٦/٢٠٢١، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێک کە ئامانج لێی ڕاهێنانی چەند رێکخراوێک بوو لەسەر ئاستی هەرێم و لەشارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەلەبجە) بۆ پێدانی زانیاری بە رێکخراوەکانی تر لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دارایی و میکانیزمی پێکەشکردنی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.
وۆرکشۆپەکە بە هاوکاری رێکخراوی USAID ئەنجامدرا وەکو بەشێک لە پرۆژەی حکومرانی بۆ کارامەیی وبەرپرسیاریەتی لە عیراق کە رێکخراوی ناوبراو پێی هەڵساوە.
وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو کە چەند ڕیکخراوێک لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەشدار بوون. ئەو رێکخراوانە لە داهاتوو رێنمایی و زانیاری دەدەن بە رێکخراوەکانی دیکەی سنووری خۆیان دەربارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی راپۆرتی دارایی و پێشکەشکردنی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.
لە وۆرکشۆپە ئەو کێشە و گیروگرفتانەی کە لەپێشووتر هەبوون گفتوگۆیان لەسەر کراو چەندین پێشنیاریش خرانەڕوو بۆ بۆ چارەسەرکردنیان.
لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان وادەی وەرگرتنی راپۆرتی دارایی رادەگەیەنێت لەگەڵ ناوی ئەو رێکخراوانەی کە بەشدار بوون لەم وۆرکشۆپە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لێیان.