کەمپەینى هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانى کەمپى شاریا ڕاگەیێنرا
![](/media/6361/reckhrawanahkomeakan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132675271170000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێک کەمپیەینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی کەمپی شاریا ڕاگەیاند.
دوای ئەوەی ڕۆژى هەینى ڕابردوو رێکەوتی ٤/٦/٢٠٢١، ئاگرێک لە کەمپى شاریای تایبەت بە ئاوارەکانى کوردانى ئێزدى لە سنوورى قەزای سێمێل بەربوو، بە هۆیەوە ٣٧٠ خێوەت سووتان و زیانى گەورەی ماددى بەر ١٨٤ خێزان کەوت. مەبەستیش لەم کەمپیەینە، بەهاناوەچوون و کەمکردنەوەی ئازار و زیانی بنەماڵە ئاوارە ئێزییدەکانى نێو کەمپەکەیە.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ژمارە تەلەفۆنێکى بۆ ناردنی هاوکارییەکان دیارى کردووە کە ئەمەى خوارەوەیە:
٠٧٥١٤١٠٥٥٨٨