Skip to the content

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لەگەڵ نوێنەری یونامی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٥ ی مایسی ٢٠٢١ سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان (بارزان ئەکرەم مەنتک) پێشوازی لە (نوێل کوتوتوا) راوێژکاری مافی مرۆڤ لە یونامیUNAMI کرد.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەبارەی رۆڵی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی چالاکی رێکخراوەکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕینماییە کارپێکراوەکان. هەورها گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو ڕیکارە یاساییانەی کە دەگیرێتە بەر لە کاتی پێشێلکردنی یاسا لە لایەن ڕیکخراوەکانی سەر بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەشدا سەرۆکی فەرمانگە پاڵشتی خۆی دەربڕی بۆ هەموو ئەو ڕیکخراوانەی کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ کاردەکەن و ئامادەگیشی نیشاندا بۆ ئاسانکاری کردن بۆ کاروچالاکیەکانیان.

شایانی باسە ١٥٠ رێکخراوی تایبەت بەمافی مرۆڤ لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومەکان تۆمارکراون و بەردەوام رێکخراوی دیکەش تۆمار دەکرێن کە لەو سێکتەرە خزمەت دەکەن.