Skip to the content

سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری وۆرکشۆپێکی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢١، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕیوەبەرایەتی زانیارییەکانی فەرمانگە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە وۆرکشۆپێک کە لە لایەن ڕێکخراوی (elbarlament)ی ئەڵمانی ڕێکخرابوو لەژێر ناونیشانی (گفتوگۆیەک لەپێناو ئاشتی - Clean Tigris)، بروانامەیان پێ بەخشرا.
وۆرکشۆپەکە کە بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەردەوام بوو، ئامانج لێی گەیشتن بوو بە نەخشەرێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی تایبەت بە ئاو وئیدارەدانی سەرچاوە ئاویەکان بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم.
لە ڕۆژی یەکەمی وۆرکشۆپەکە، سەرۆکی فەرمانگە ئاماژەی بەچەند خاڵێک کرد، لەوانە گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پرسەکانی تایبەت بەئاو لە کارنامەی کاری، مەترسیەکانی ووشکەساڵی وگرنگی دروستکردنی بەنداو لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانە، وشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی بەفیرۆنەدانی ئاو، هەماهەنگی لەنێوان رێکخراوە لۆکالی ونێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە پرسەکانی تایبەت بە ئاو.
شایانی باسە ئەو پرۆژەیە لە ٤ وۆرکشۆپی هاوشێوە پێکدێت لەسەر ئاستی هەموو عیڕاق، بەجۆرێک هەریەک لە باکور وناوەڕاست وباشوری عیراق بەجیا بەشدار دەبن، بەڵام لە وۆرکشۆپی کۆتایی هەرسێ بەشەکە بەیەکەوە کاردەکەن لەپێناو گەیشتن بەئەنجام.
لەماوەی ئەو ٣ رۆژە، زۆر پرسی تایبەت ئاو وسەرچاوە ئاویەکان گفتوگۆی چڕی لەبارەوەکرا، لەوانە بارودۆخ وئاستەنگەکان و راسپاردەکان لە بوارەکانی حوکمرانی، بەڕیوەبردن، تەکنەلۆجیا، هۆشیاری کۆمەڵایەتی، ژینگە، رۆلی ڕێکخراوە ناحکومییەکان. هەر لە وۆرکشۆپەکە، میکانیزم وچارەسەری پراکتیکی خرانەروو بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە وئاریشە هەنووکەیی و پێشبینیکراوەکانی تایبەت بەپرسی ئاو لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە.
بریاریشە لە کۆتایی پرۆژەکە و دوای وۆرکشۆپی چوارەم، نەخشە رێگایەکی ورد تایبەت بەم بوارە بخرێتە بەردەم ئەو لایەنانەی کە خاوەن بڕیارن.