Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری پانێڵێکی وەرزشی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩-٥-٢٠٢١، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری لە پانێلێکی تایبەت بە رۆژی وەرزشی کوردستان کرد کە لە پێنج بەش پێک هاتبوو و هەر بەشێک تایبەت بوو بە بوارێکی تایبەتى وەرزشی کە تیایدا کەسانی پەیوەندیدار بەو بوارە قسەیان تێدا کرد.
لە سەرەتای پانێلەکە، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا خۆشحاڵی فەرمانگەی دەربڕی بە بەشداریکردن لە پانێلەکە و سوپاسی ڕێکخەرانی کرد و ئاماژەی بەوە کرد فەرمانگەکەى بە گرنگییەوە دەڕوانێتە سێکتەری وەرزش و تیشکی خستە سەر گرنگی وەرزش لە بوارە جیاجیاکانی ژیان لە ڕووی ناساندنی ناسنامەی نەتەوەیی و ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و ئابووری و تەندروستی و دەروونی.
لەکۆتایی وتارەکەشیدا، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دووپاتی کردەوە کە هاوکار و هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی سێکتەری وەرزش دەبێت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.