Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێم لە هەوڵى چارەسەرى کێشەى ڕێکخراوە کوردستانییەکانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی مەی ٢٠٢١ى زایینى، بارزان ئەکرەم مەنتک سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سەر بە فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکان چەندین تەوەریان لەسەر ئەو گیروگرفتانەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ باس کرد و هەروەها ئەو کێشانەیان خستە ڕوو کە تایبەتن بە وەرگرتنی پڕۆژە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تۆمارکردنی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە فەرمانگەی ڕێکخراوەکان لە بەغدا.

سەرۆکی فەرمانگەش باسى هەوڵەکانی فەرمانگەکەی کرد بۆ چارەسەری ئەو کێشانە و سوپاسی نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەش کرد کە وەک خەمخۆرێک لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.