فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕادەگەیەنێت. کەمپەینەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێواز و جۆری هاوکارییەکان تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 07514105588
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٣٠ لافاوێک زیانێکی زۆری گەیاند بە شاری زێڕین و گوندی کۆری لە هەولێر، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی مەیدانیدا بڕیاریدا هەڵسەنگاندن بکرێت و بەپێی توانا زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە.

بهگوێرهی هەڵسەنگاندنی لێژنەى پاریزگاى هەولێر، زیانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە خەملێنراون:
- 591 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچووە
- 149 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون
- 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه
- 2 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە
- چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.