Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەستدەکاتەوە بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاگاداری سەرجەم ڕێکخراوە تۆمارکراوەکانی  دەکاتەوە کە بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١١) تۆمارکراون، لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٩/٦) دەست دەکرێت بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی ساڵی (٢٠٢٠) و بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٥)، لەگەڵ رەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 
1.    پێویستە ڕاپۆرتی دارایی لەسەر فۆرمی تایبەتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان پڕبکرێتەوە: (فۆرمی راپۆرتی دارایی) https://docs.google.com/document/d/1FFKcnrrmlOO3J9bciRzA7lIoMOymKiz8/edit
2.    پێویستە ڕێکخراو ڕاپۆرتەکە هاوپێچ بکات لەگەڵ نووسراوێکی فەرمی ڕێکخراوەکە (وێنەیەکی کلێشەی داواکاری وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی) https://docs.google.com/document/d/1_EqDaMwLmNEZYuhb0NaXPqOxOzuRqnmN/edit?usp=sharing&ouid=117888777542233538222&rtpof=true&sd=true

3.    کاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتی دارایی ڕێکخراوەکان ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو (١٢)ی نیوەڕۆ دەبێت. ڕێکخراوەکان لە هەمان ڕۆژ بەڵگەنامەی پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە  وەرناگرنەوە.

4.    پێویستە ڕاپۆرتی دارایی ڕێکخراو لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراو، بەڕێوەبەری دارایی ڕێکخراو یاخود ژمێریاری ڕێکخراو پێشکەش بکرێت.

5.    کۆپیەک لە ڕاپۆرتی دارایی بە فۆرماتی PDF، وەهەروها وێنەیەکی لۆگۆی ڕێکخراو بە فۆرماتی JPEG  یان PNG لەسەر CD پێشکەش بە فەرمانگە دەکرێت.

ئەم ماوەیە تەنها تایبەتە بەوەرگرتنی ڕاپۆرتەکان، وردبینی کردن لە ڕاپۆرتەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم.