Skip to the content

ژماره‌يه‌ك ڕێكخراوى نوێ بڕوانامه‌ى تۆماريان پێ به‌خشرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی فه‌لاح حه‌سه‌ن،سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومييه‌كان و جێگره‌كه‌ى، لە بۆنەیەکی شایستەدا بڕوانامەی تۆمار بە چەند ڕێکخراوێکی تازە تۆمارکراو به‌خشرا.
لە سەرەتای بۆنەکەدا، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان گوتەیەکی پێشکەش کرد و دەستخۆشی و پیرۆزبایی له‌ ڕێکخراوەکان کرد و پاڵپشتی و پشتگیريی فەرمانگەی بۆ دووپات کردنەوە.
لە بەشێکی ديكه‌ى گوتەکەیدا، فەلاح حه‌سه‌ن تیشکی خستە سەر دامەزراندنی ڕێکخراوەکان و گوتى: کار و چالاکییەکانیان پێویستە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، بنەماكانى ئایين و دابونەریتی کۆمەڵگەی کوردی بێت. دواتر بەڕێوەبەرایەتيی کارگێڕيی فەرمانگە، ڕێکارەکانی دوای تۆمارکردنی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.
لە بەشێکی ديكه‌ى بۆنەکە، وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانی بەشداربووان لەلایەن سەرۆکی فەرمانگە، جێگری سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوەبەری کارگێڕی درایەوە و بڕوانامەی تۆمار بە ڕێکخراوەکان به‌خشرا.