Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سێکتەری ژینگە، کشتوکاڵ، ئاو، پاراستنی ئاژەڵان و گەشتوگوزار کۆبووه‌وە

ڕۆژی یەکشەممە  25ى شوباتى 2024، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سێکتەری ژینگە، کشتوکاڵ، ئاو، پاراستنی ئاژەڵان و گەشتوگوزار کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەکە نوێنەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتيی خزمەتگوزاری و خۆڵ و خاشاک و بەڕێوبەرایەتيی گشتيی ئاو و ئاوەڕۆکان و ژمارەیەکی بەرچاوی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماده‌ بوون.
کۆبوونەوەکە بە خستنە ڕووی چەندین داتا و زانیاری له‌باره‌ی کار و چالاکی و کاراسانییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەستی پێ کرد. دواتر سەرۆکی فەرمانگە گوتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگيی ڕێکخراوەکانی ئەم سێکتەرانە و ڕۆڵیان لە بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە. هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگيی هەماهەنگيی ڕێکخراوەکان لە نێوان خۆیان و لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت  کردەوە، کە پەیوەستن بە کاروباری ژینگە لە ڕووی پێشکەشکردنی داتا و زانیاری و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاريی کۆمەڵگە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش بوار درا بە ڕێکخراوە ئامادەبووەکان بۆ ئاراستەکردنی پرسیار و ڕاو سەرنج و تێبینییەکانیان.
جێگەی ئاماژە پێ کردنە ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای زنجیرە کۆبوونەوەیەکە کە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەماوەی ئەمساڵدا لەسەر بنەمای سێکتەری کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکان ئەنجامی دەدات.