سه‌رۆكايه‌تيى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومييه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ڕێكخراوى ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٢٣ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، فه‌لاح حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومييه‌كان و هه‌ردى ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومييه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى سنوورى پارێزگهى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكانى ڕاپه‌ڕين و گه‌رميان كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا كه نزیکەی ٢٥٠ ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتيی سنوورەکە ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆكايه‌تيى فه‌رمانگه بە تێروتەسەلی گرنگترین ئەو گۆڕانکاری و ئاسانکارییانەيان بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە، کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کاریان لەسەر کردوون. هه‌روه‌ها پلان و بەرنامەی ئایيندەش بۆ ئامادەبووان باس كرا.
به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ گوێگرتن له بۆچوون، سه‌رنج، تێبينى، ڕه‌خنه و پێشنيارى ئاماده‌بووان ته‌رخان كرا، سه‌باره‌ت به كۆى گشتيى بارودۆخى ڕێكخراوه‌كان و خستنه‌ڕووى گرنگترين ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارييانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى كارى ڕێكخراوه‌يى له‌و ناوچانه ده‌بنه‌وه.