بڕوانامه و مۆڵه‌تى كاركردن به ژماره‌يه‌ك ڕێكخراوى نێوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى به‌خشرا

ڕۆژى دووشه‌ممه ٣ى ئادارى ٢٠٢٥، به ئاماده‌بوونى فه‌لاح حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومييه‌كان، لە مەراسیمێکدا بڕوانامە و مۆڵەتی کارکردن بە ژمارەیەک ڕێکخراوی نێوخۆيی و نێودەوڵەتيی تۆمارکراوى نوێ لە هەرێمی کوردستان به‌خشرا.
له گوته‌يه‌كدا فەلاح حەسەن باسى له ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، بە تایبەتی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، دادپەروەری و دیموکراسیدا.
لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا گشت ڕێکخراوەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ فەرمانگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى کە هاوکاريان بوون لە پرۆسەی تۆمارکردنيان و کاراسانیان کردووە بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار، بۆ کاری ڕێکخراوەيی و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان ڕێکخراوەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
شايانى باسه ئەم ڕێکخراوانه بڕیاریان داوە لە کەرت و سێکتەری جیاوازدا و بە خۆبەخش خزمەتی کوردستان و گەلەکەی بکەن.