هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی دیسەمبەرى 2021 لەشارى هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران پێشوازیکرد لە سڤین موسلەر کونسوڵى گشتی ئەڵمانیا بەوەکالەت. لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێى بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا و قۆناغەكانی چاكسازی حكومەتی ھەرێم. ھەر لەو كۆبوونەوەیە دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ...
قوباد تاڵەبانی و عەممار حەکیم لەبەغداد كۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەى ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی 12ی 2021 لە بەغداد، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە لەپێناو پاراستن و بەدیهێنا ...
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكدا جەختدەكاتەوە؛ ھێشتا مەترسی داعش زیندووە و پێویستە كێوماڵی ئەو ناوچانە و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزە عێراقییەكان بكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكدا جەختدەكاتەوە؛ ھێشتا مەترسی داعش زیندووە و پێویستە كێوماڵی ئەو ناوچانە و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزە عێراقییەكان بكرێت، دەقی پەیامەكە: بەداخەوە، دیسانەوە، داعشە تاریكپەرستەكان ھەلێكیان بۆ رەخسا و دەستیان گەیشتە رۆڵەكانی گەلی كورد، لە ئاكا ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا وجێگری وەزیری دەرەوە کۆبۆوە
میخائیل بۆگدانۆڤ ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەکات هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وجێگری وەزیری دەرەوە، رایگەیاند: بەشێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چارەسەر دەکرێن و پێویستە کورد یەکدەنگ بێت بەتا ...