قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ شاندێكی بەریتانی بەسەرۆكایەتی جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و ستافێكی هاوڕێی كۆبووەوە و پرسی چاكسازی و خزمەتگوزارییەكانیان لەهەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا لە ئەرمینیا لەگەڵ محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە کۆبووەوە و پێکەوە هەندێ پرسیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئارا ئايفازيان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئەرمینیا، كۆبووەوە و پێكەوە لەبارەی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەوانەش دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا.
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
پیرۆزبایی یادی ٥٩ ساڵەى دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانتان لێ دەکەم، هیوادارم بەردەوام بن لەخەباتی پیشەیی و پەروەردەیی لەپێناو هێنانەکایەی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆ نەوەکانی داهاتوو.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە و كۆمەڵێك رێككەوتنی گەڵاڵەكرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و هایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و لەگەڵ هەردوولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتنی سەرەتایی.
قوباد تاڵەبانی هێرشی تیرۆریستی لەدژی هێزی پێشمەرگە بە توندی ئیدانە دەكات
بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت.