Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی: رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی راشكاوانە‌‌ بوو

ئەمڕۆ دووشەممە 12/4/2021 قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەرۆکى وەفدی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا.

قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی كارگەی شەكری بیتوێنی دانا و چەند پرۆژەیەكی دیكەی ڕاگەیاند

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی كارگەی شەكری بیتوێنی دانا و ڕایگەیاند حكومەت بەهەموو توانایەوە ئاسانكاریی بۆ هەر كۆمپانیایەك و وەبەرهێنەرێک دەكات پرۆژەی هاوشێوە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی جێبەجێ بكات.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان لە دوای پەسندکردنی بودجەی فیدراڵی تاوتوێ کرد.

بروسكەی پیرۆزبایی قوباد تاڵە‌بانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ بروسكە‌یە‌كدا پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە‌ خوشك و برا مە‌سیحییە‌كان دە‌كات، ئە‌مە‌ دە‌قە‌كە‌یە‌تی:

 

قوباد تاڵە‌بانی:‌ وە‌كو حكومە‌ت كار دە‌كە‌ین بۆ بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت

جێگرى سەرۆک وەزیران رایگەیاند: پێویستە ئەو یاسایانە هەموار بکرێنەوە کەلەمپەر دروست دەکەن لەبەردەم جێبەجێکردنی کاروبارەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی گشتی.

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە كونسوڵی چیك كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئە‌مڕۆ (2 ئادارى 2021) لە‌ ھە‌ولێر پێشوازیی لە میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان کرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی و چۆنییەتی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی چاكسازییەكانی وڵاتی چیك کرد.