Skip to the content

دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشتیاریی بەنداوی باوەشاسوار دەکرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، سەردانی قایمقامییەتی کفری کرد و لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە کۆبووەوە، دواتر سەردانی بەنداوی باوەشاسواری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەمە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو، جێگری سەرۆکوەزیران، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە ساهر عەلی جاسم، وەک قایمقامی نوێی کفری کرد. پاشان با ...

قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کفری، سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٤ــی نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەی بوو، جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزباییی کردنەوەی ...

قوباد تاڵەبانی لە کفری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەر کردەوە

ڕۆژی یەکشەمە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، لە ڕۆژی ئەنفالدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئەنفال، لە گوندی دێبنە سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کرد و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتەکە دانا. دواتر بە یاوەری کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و ئەحمەد مفتی، بریکاری وەزارەت، سەردانی وێست ...

قوباد تاڵەبانی: تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و دەبێت هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر هەبێت لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٤، لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران، جەختی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆبووەوە و باسی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان و چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێ کران. کۆبوونەوەکە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەمە ( ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروس ...

قوباد تاڵەبانی: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە بۆ ڕووداوەکانی عێراق

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٩ شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس. لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخ ...