هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت وبەرپرسانی تری ئەمنی، شەوی ٢٥/٦، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە. لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرم ...
قوباد تاڵەبانی: لە دانووستانەکانی ئەمجارەماندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات ئەولەوییەت نییە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین جایگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند لە دانووستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی و ئابوری و ژینگەییەکانە.لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندی یاوە ...
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەلژیکا کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ چاویکەوت بە فلیپ ڤاندین باڵیۆزی بەلژیکا بۆ ئوردن و عێراق. لەو دیدارەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنی وڵات، لەوبارەیەوە گفتوگۆکرا لەبارەی کاردانەوەکانی کشانەوەی رەوتی سەدر لەسەر پڕۆسەی س ...
قوباد تاڵەبانی: بەهۆی تێکچوونی ژینگە و کەمئاوییەوە لەبەردەم مەترسی گۆڕانکاری دیموگرافیاداین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە رێوڕەسمی کردنەوەی سۆلارسیستم لە فامیلی مۆڵی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی تێکچوونی ژینگە و کەمئاوییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی گۆڕانکاری دیموگرافیدایە و ئەمەش دەبێتە سەرچاوەی قەیرانی سیاسی و ناسەقامگیری لە داهاتوودا.لە وتارەکەیدا کە رۆژی یەک شەمە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، جێگری سەرۆک وەزیران جەخ ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە 16ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ...
قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت بە هەمان شێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە هەمواری یاسای خانەنشینی و بڕیاردرا یاساکە بە جۆرێک هەموار بکرێتەوە کارمەندانی کەرتی تایبەتیش بە هەمان شێوەی کارمەندانی کەرتی گشتی خانەنشین بکرێن. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابور ...