ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە. وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆبووهوه
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری تاوتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندێکی بەحرەین کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کە لە شازادە عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە ، شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و عەبدوڵڵا عادل فەخرۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و شێخ سەلمان ئەحمەد ئال خەلیفە سەرۆکی دیوانی جێنشینی بەحرەین پێکهاتبوو. شاندەکە سڵاو و ڕێزی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی ب ...

سەرۆكی حكومەت لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس: ئامانجمان پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە
* خۆشحاڵین كە دووەمجارە بە ناوی ماڵی كوردستان بەشداریی لە داڤۆس دەكەین ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 1ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس، (ماڵی كوردستان)ی كردەوە و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی كە دووەمجارە بە ناوی ماڵی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی داڤۆس دەكەن.لەو ڕێوڕەسمەدا كە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەی ...