بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر دکتۆر (دەشتی دزەیی )م بیست. خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههر ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوا ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا کە گۆردان رادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە تاوتوێ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ب ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و گەلی فەڕەنسای لە گەلی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و سەرکەوتن ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە
* وەزیری دەرەوەی سووریا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی دیمەشق کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە . دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محهمهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سك ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە. شازادەی جێنشینی ئوردن، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ...