پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان سلێمان شاكر دەکەم و هاوبەشی خەمیانیم. مامۆستا سلێمان شاکر، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری هونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا هەبوو. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هەژماری من
خۆشحاڵم کە دەبینم زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە وەردەگرن کە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من). لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 ەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەژماری بانکییان لە کوردستان هەیە، لە کەمتر لە 5%ەوە بووە بە زیاتر لە 15%. هەر ...
بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت، دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆردی ئەمینداران کۆبووەوە .لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی دەستەکە بەشداربوو ،سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی بۆردی ئەمینداران، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی دەستەکە پێ ...