ئەمڕۆ سێشەممە 11/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کوردستان و ناوچەکە و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاووتوێ کرا. ...
سەرۆکی حکومەت سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 11/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی (فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەك)ی پێشمەرگەی لە حاجی ئۆمەران کرد و لەلایەن فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەییەکە پێشوازی لێکرا.سەرۆکی حکومەت ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە بەرگریکار و پارێزەری دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستانن. ...
سەرۆکی حکومەت دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە
سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو شوێنێكی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە.لە گوتەیەکدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی دوو سایدەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە كرد كە حاجی ئۆمەران سەردەمێك پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول و شوێنەواری بارزانی نەمر بوو، شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە كە ئێس ...