Skip to the content

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

بەرێز قه‌وال به‌هزاد سلێمان سڤۆسه‌رۆکێ قه‌والا و ئه‌ندامێ جڤاتا ڕۆحانی یا ئێزدییان؛ ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا برایێ هەوە ( دکتۆر عه‌بدلعه‌زیز سلێمان )، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا هەوە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وە مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ...

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و خزمەتی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/11 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی . لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوا ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار

ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە. لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت. لەم یادەدا، جەخت لە چ ...

سەرۆکی حکومەت: بە هیچ جۆرێك واز لە هیچ بستێكی خاكی وڵاتەکەمان ناهێنین

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/10 ,مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میحوەری پێنجی ڕۆژئاوای کەرکووک، لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی میحوەرەکە و جووتیارانی گوندەکانی ناوچەکە ( شەناخە و سەرگەڕان و پەلکانە) بەربانگی کردەوە كرد.سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی بۆ ناوچەکە بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانییە بۆ جووتیارەكان و بەسەركردنەوەی پێشمەرگە و دەستخۆشیكر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد. لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون. جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کو ...