Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد. لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون. جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کو ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا. باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سە ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕین

لە (34)مین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. یەکێک لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کوردستان، کە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستانە، کە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەشدارییان تێیدا کرد و لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان و هێز و ...