Skip to the content

سەرۆکی حکومەت کوردستان پێشوازی لە عەدنان ئەلزورفی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی (الوفاء)ی عێراقی پەرلەمانتار عەدنان ئەلزورفی کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێ ...

پەیامێکی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست.بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە. دیدارە ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا ، جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونئ ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. جەژنی هەستانەوە پیرۆز بێت و هەردەم لە بەختەوەرید ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات

ئه‌مڕۆ هەینی 4/18، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نوح یەڵماز‌، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد.لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان ک ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه‌ 4/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد. لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت. هەروەها جەختی ...

سەرۆكی حكومەت: گۆڕانكارییەكی خێرا و هەستیار لە ناوچەكەدا ڕوو دەدات

• لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە تاوەكوو زووە کابینەی نوێ پێك بهێندرێت • هەرێمی كوردستان لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت 23 ملیار دۆلاری زیان بەركەوتووە. • %80ـی بەشداربووانی (پرۆژەی ڕووناكی)، پارەیەكی كەمتر لەو پارەیە دەدەن كە پێشتر بە كارەبایان داوە. • %95ـی بەشداربووانی پرۆژەی (هەژماری من)، لە پرۆژەكە ڕەزامەندن • دەكرێ خوشك و براكانمان لە سووریا سوود لە ئەزموونی هەرێمی ك ...