Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/16 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کرایەوە.گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی ئيران ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من) کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم ڕووەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت، ...

پەیاما پیرۆزباهییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا سەرساڵا ئێزیدییان

سەرساڵا ئێزیدییان ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ پیرۆز دکەم. هیڤیدارم جەژنەکا خۆش و پڕ شادی ببورینن.وەکو هەردەم، پشتەڤانییا ماف و داخوازییێن خوشک و برایێن ئێزیدی دکەین و د هەول و بزاڤێن خۆ دا د بەردەوامین داکو ڕەوشا شنگالێ ئاسایی ببیتەڤە و ئاڤەدان ببیت و ئاوارەێین وێ دەڤەرێ، ب سەربلندی ڤەگەڕنەڤە سەر وارگەهێن خۆ. سەرساڵا ئێزیدییان پیرۆز بیت و هەردەم د ئاشتی ...

سەرۆکی حکومەت پيشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال دەکات

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 4/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد. سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد، کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە بزاڤی ڕۆ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 4/15 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانی کورد عەگید کابایل کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەڕەبستانی سعوودی بردەوە. سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیو ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 4/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ...