سەرۆکی حکومەت؛ ئەم دوو ڕێککەوتننامەیە دەبنە هۆی زیاتر پەرەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5/19 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتیی و چاودێری ڕێورەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد. هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی HKN Energy و وێستێرن ز ...

بە سەرپەرشتيی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات. هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن
ئەمڕۆ شەممە 5/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن. لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابوور ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پە ...

سەرۆکی حکومەت سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە. ...