Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/31 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد .لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاريكاريى و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سیناتۆر جاکی ڕۆزن دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن کرد . لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری کرایەوە ، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگی سەردانی سەرکەوتووی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، کە بڕیارە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ بکرێت.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و م ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/28, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ، چەند تەوەر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا؛ * پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، بەشێکی بنەڕەتی و ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا بە ڕێبەرایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ. لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمەریکا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23ی ئایاری 2025، لە واشنتن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆب ...

بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت لە واشنتن سازکرا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5/22 , لە واشنتن ، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکا ئامادەی بوون ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ، لە وتەیەکدا ، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی ب ...