Skip to the content

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی، بە سەرۆکایەتیی مەتڕان ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە كرد. لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی ک ...

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ب خەم و کۆڤانڤە، مە پەیاما ماڵئاڤاهییا فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەرێ بەرنیاس ل هەر دوو شۆڕەشێن ئیلۆن و گوڵانێ و هەلگرێ مەدالا بارزانیێ نەمر (خالد شلی) بهیست.خودێ لێخۆشبوویی پێشمەرگەیەکێ قەهرەمان و کەسایەتییەکێ ب قەدر و وەلاتپارێزێ دەڤەرا بەهدینان و کوردستانێ بوو. بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا خودێ ژێ رازی و خەلکێ بەهدینان و کوردستانێ ب گشتی دکەین. خودێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد ...

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/29، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بە ...

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ یەكشەممە 9/28، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕا ...

سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە تەندروستیی نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی گەلی کورد د. ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.سەرۆکی حکومەت لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بێشکچی خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی . ...

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەنرا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێبەرە، دەبێتە بناخە و بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگا و بەنزینخانە و هەموو ئەو پڕۆژانە ...