Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 10/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايیی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت. ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو محەمەد عه‌زيز دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان- گۆمەسپان بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان-ی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکى گرنگى سنوورى هەولێره و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت.سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە ، جەختیشی لە گرنگیی تەواوبوونی لە کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە. درێژیی شەقامەكە 15 ...

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی(هەولێر - کۆیە) بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیەی بەسەر کردەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر بەردی بناخەکەی دانا.سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە کاتی خۆی و بە باشترین شێوە تەواو بکرێت. دووسایدی هەولێر- کۆیە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە ...

سەرۆکی حکومەت: پاراستنی ئاو و ژینگەی کوردستان ئەركی هەموومانە

* پێویستە بە باشترین شێوە سوود لە ئاو وەربگرین و بە فیڕۆی نەدەین ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و بێستانە و 72 گوندی دەوروبەری كردەوە. سەرۆكی حكومەت سەرەتا بەشەكانی پرۆژەكەی بەسەر كردەوە، پاشان لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پرۆژەكەدا پێشكەشی كرد، ئاماژەی بەوە كرد؛ لەگەڵ گەورەبوونی شار و دێهاتەكانی كو ...

سەرۆکی حکومەت هوتێلی (بەری-حەجەری) لە سەرسنک کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆتێلی (بەری- حەجەری) لە شارەدێی سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، كە لەم دواییانەدا نۆژەنکراوەتەوە. هۆتێلەکە ڕووبەرەکەی 15 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و شوێنی مانەوەی نزیکەی 150 کەس لەخۆ دەگرێت. لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی هۆتێلەکە کراوە و لە ساڵی 1951دا بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە. ...