ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه 10/29، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد.بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی. باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە ب ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازيى له عەممار ئەلحەکیم دەکات
ئهمڕۆ سێشهممه 10/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له عهممار ئهلحهكيم، سهرۆكى ڕهوتى نیشتمانیی حيكمه کرد.سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و داب ...
سەرۆكی حكومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 10/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە. سەرۆكی حكومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد. پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانی ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلیسیا ڕیکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ باڵیۆز، سوپاسیی هاریکاری و پشتیوانیی ئیسپانیای کرد، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆریستانی داعش. باڵیۆزی ئیسپانیا جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی ل ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.باڵیۆزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگ ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/27، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد. له دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی کرا. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزباییی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێ ...