Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵۆگۆڕ کرا.لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ...

سەرۆكی حكومەت: شانازی دەكەین خزمەتكاری هەموو شەهیدان بین بەبێ جیاوازی

ئەمڕۆ يەکشەممە 10/13، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین)ی ئەنجام دا و تێیدا بەشێک لە کار و چالاکییەکانی دەزگاكە بۆ منداڵان خرایە ڕوو، دواتریش 540 یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەشی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان كرا.لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمەکەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت كە هاوكات سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دە ...

سەرۆكی حكومەت: بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە، پێویستیمان بەوەیە قوتابخانەی زیاتر دروست بكەین

ئەمڕۆ يەکشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر)ی لە هەولێر كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە میانی كردنەوەی كۆمەڵگە پەروردەییەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە كۆمەڵگەكە بە شێوەیەكی هاوچەرخ و سەردەمیانە دروست كراوە و لە چەندین بەشی جۆراوجۆر پێكهاتووە. هاوكات هیوای خواست كۆمەڵگەكە و قوتابی و مامۆستا و فەرمانب ...

سەرۆكی حكومەت: دەمانەوێت ئاستی خوێندن لە كوردستان بەرەوپێشەوە ببەین

ئەمڕۆ هەینی 11/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگیی دەرچووانی خوولی 43ی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر بەڕێوە چوو. لە گوتارێكیدا كە لە میانی ئاهەنگەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت دوای پیرۆزباییكردن لە قوتابیان، سوپاسی مامۆستایانی كرد كە ئەم ساڵانەی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی تووشی چەندین قەیران و ناخۆشی بووین، بەڵام نەیانهێشت خوێندن دوابكەوێت و ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی10/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتیی کۆنگرێسمان سێث مۆڵتن. لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا. کۆنگرێسمان مۆڵتن، ئا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی نوێی میسر دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحمود فاروق یوسف، کونسولی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایيی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی بۆ کونسولی میسر دووپات کردەوە، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا. کونسولی میسر خۆشحاڵيی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان د ...