ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە. لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت. لەم یادەدا، جەخت لە چ ...

سەرۆکی حکومەت: بە هیچ جۆرێك واز لە هیچ بستێكی خاكی وڵاتەکەمان ناهێنین
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/10 ,مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میحوەری پێنجی ڕۆژئاوای کەرکووک، لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی میحوەرەکە و جووتیارانی گوندەکانی ناوچەکە ( شەناخە و سەرگەڕان و پەلکانە) بەربانگی کردەوە كرد.سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی بۆ ناوچەکە بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانییە بۆ جووتیارەكان و بەسەركردنەوەی پێشمەرگە و دەستخۆشیكر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد. لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان
بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون. جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کو ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا. باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سە ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕین
لە (34)مین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. یەکێک لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کوردستان، کە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستانە، کە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەشدارییان تێیدا کرد و لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان و هێز و ...