Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، بۆ کۆچی دواییی کازم ناسر عەبدولمەهدی برازای. ‌لە پرسەنامەکدا هاتووە "پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت". ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە پێویستە لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.سەرۆکی حکومەتی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پرۆژەی (هەژماری من) کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هە ...

هەردوو ئەنجومەنی ئابووریی فیدراڵ و هەرێم کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/8، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەن ...

سەرۆكی حكومەت: پرۆژەی فریاگوزاريی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ماوەی 30 ساڵ كێشەی كەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەكات

ئەمڕۆ يه‌كشەممە 9/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پرۆژەی فریاگوزاريی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر دانا. لە گوتارێكدا ئاماژەی بە كێشەی كەمئاویی هەولێر كرد و ئەوەی ڕوون كردەوە كە پرۆژەی فریاگوزاريی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر، تا نزیكەی 30 ساڵی دیكە، كێشەی كەمئاوی لە هەولێر ناهێڵێت. هەروەك ئاماژەی بەوەش كرد كە بڕیاریان لەسەر پرۆژەیەكی دیكەی ...