Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ دووشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگيی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکا ...

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی

هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم. کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە ، کارەکانی جێب ...

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی حکوومەتی هەرێم ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت، بتوانین لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، 20 ملیۆن گەشتیاری بیانی ڕابکێشین بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان

* هیوادارم بەرپرسانی بەغدا واز لەو سیاسەتە چەوتەی برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردسان بێنن چونکە هیچ سوود و ئەنجامێکی نابێت.   ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 6/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (ڤیزت کوردستانVisit Kurdistan) ڕاگەیەنرا ، کە دەستپێشخەریەکی کەرتی تایبەتە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ برەودان بە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د. عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق: بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن. جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە، ...