Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی

 جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/١٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٢/١١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کرد

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٢/١٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەرویجی دەکات

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی حکومەتی نەرویجی بە سەرۆکایەتی نوت لەین نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بۆ کاروباری عێراق و سوریا کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە برۆنۆ ئوبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد