ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودابی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێگەیشت. سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد . هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆز ...
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کرا. سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمەکانی نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە برەودانی زیا ...
سەرۆکی حکومەت: کار بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی پیشەسازی دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی کارگەی (تەکنەلۆجیای زێڕین 2 - Golden Technology 2)ی دانا. لە سەرەتادا سەرۆكی حكومەت بەشەكانی كارگەكەی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتیی بەرهەمهێنان لە كارگەكە كرد. دواتر لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێكدا باسی لەوە كرد كە ئەم كارگەیە و پرۆژەكانی هاوشێوەی، بەشێكن ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی له كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات دەکات
ئهمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئهحمهد حهسهن ئهلشحی، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له ههرێمى كوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى بە بۆنەی دهستبهكاربوونی، ئاماژەی بە پەیوەندیی تایبەت و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و ههموو پشتيوانييهكى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سهرخستنى ئهركهكهى دەر ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە و ئاماژەشی بە هاتنی شاندێکی بازرگانان و خاوەنکارانی هۆڵەندی دا کە ئێستا لە هەولێرن، بەمەبەست ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرا. هە ...