Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە دەیڤد بێرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا كە مارک ستڕۆ کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادە بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ ...

سەرۆکی حکومەت: ئایندەی نیشتمانەکەمان بەندە بە هەوڵ و کۆششی نەوەکانی داهاتوومان

* زیرەکی دەستکرد چەندین ئاڵنگاریی دروست دەکات پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین. ئەمڕۆ یەکشەممە 6/2 بە ئامادەبوونی عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک و سەرۆکی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ سڵاو و ڕێز،پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم. یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە. لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادار ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ، لەگەڵ عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە. له‌ کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكومەتی‌ فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا .هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەش ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی نەهجی عێراقی کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولسادە ئەلفرێجی، ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کرایەوە‌. ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کورد ...