Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چێک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست . کونسولی گشتی چێک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندی ...

پیرۆزباهییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ

ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ، پیرۆزباهییەکا گەرم ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دەکەم و هیڤیدارم ڕۆژێن جەژنێ ب خێر و خۆشی ببورینن. دوپاتییێ ل سەر پشتەڤانیا مافێن ڕەوایێن خوشک و برایێن ئێزدی و خزمەتکرنا وان دکەین. جەژنا جەمایێ ل هەموویان پیرۆز بیت و هەر د خۆشیان دا بن . مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ...

سەرۆكی حكومەت: داوا لە گەنجانی کوردستان دەکەم وڵاتەكەیان خۆش بوێت و بڕوایان بە خۆیان هەبێت

ئەمڕۆ یەكشەمە 10/5، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان (TEDx Nishtiman) لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو. سەرەتا سەرۆكی حكومەت بەشەكانی ئیڤێنتەکەی بەسەر كردەوە، دواتر لە گوتارێكدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری گەنجان و چالاكانی بوارە جیاوازەكان پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لەو پرۆژە و خزمەتانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە لە ...

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گەنجانی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان, پێشوازی لە شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا کرد کە لە سەد گەنجی کورد و ژمارەیەک گەنجی بیانی پيکهاتبوو. سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانیان، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان. سەرۆکی حکومەت د ...

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5،مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق كرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. باڵیۆزی ئیندۆنیسیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی هونەرمەندی شێوەكاری ناوداری كوردستان سلێمان شاكر دەکەم و هاوبەشی خەمیانیم. مامۆستا سلێمان شاکر، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو، خزمەتێکی زۆری هونەری شێوەکاری کردووە و ڕۆڵێکی دیاری لەم بوارەدا هەبوو. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ...