Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارشال بیلینگسلی یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەكشەممە ٢٢ ئاداری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتیان دەكات لە پێناو تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییەكان بن.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی ٢٠ ئاداری ٢٠٢٠ لە پەیامێکدا، جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی لە گەلی کوردستان پیرۆز کرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری دەكات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/١٧، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، و پلانی حكومەت بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی خەڵك لە خۆراك و دەرمان و سووتەمەنی و شمەكی ڕۆژانە و هەروەها دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بە گشتی کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (٣٢)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.