Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)-ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوار ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتی بەریتانیای کرد کە لەماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو کرد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنی ...